
هه‌ڵبه‌ته له‌گه‌ڵ زیادبوونی پیسكه‌ره‌كانی ژینگه گیروگرفته‌كانیش گه‌وره‌تر ده‌بن، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیان به شاره‌زایان و پسپۆڕانی وریا و ڕێگه‌چاره‌ی ژیرانه هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و گرفتانه‌ی ئاماژه‌م پێدا، كه‌ڵه‌كه‌بوونی پاشماوه زیانبه‌خشه جۆربه‌جۆره‌كان له نێوانیشیاندا پاشماوه‌ی كیمیایی و، نه‌مانی چینی ئۆزۆن (Ozone layer)، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی و نه‌مانی به‌پیتی خاك ..هتر له گرفته ناكۆتاكانن كه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سیسته‌مه جیاوازه‌كانی ژینگه‌ی گۆی زه‌وی.
كێشه ژینگه‌ییه‌كان ته‌نها گرفتی ناوخۆیی تاكه وڵاتێك نین، به‌ڵكو گرفتی سه‌راپای جیهانه و هه‌مووان لێی هاوبه‌شن!
زۆر هۆكار هه‌ن بۆ دروستبوونی گیروگرفته ژینگه‌ییه‌كان، به‌ڵام زۆربه‌یان به‌هۆی مرۆڤه‌وه‌ن و مرۆڤ له هه‌مبه‌ریاندا لێپرسراوه، له هه‌مانكاتیشدا هه‌ر له لایه‌ن مرۆڤیشه‌وه ده‌توانرێت كه‌م بكرێنه‌وه و چاره‌سه‌ر بكرێن.
به كورتی له هه‌ندێك له هۆكاره‌كانی پیسبوونی ژینگه ده‌دوێین له‌گه‌ڵ كاریگه‌ریه‌كانیان:
پیسبوونی هه‌وا (Air pollution): پیسبوونی هه‌وا یه‌كێكه له‌و گرفته گه‌ورانه‌ی كه تاكو ئێستا چاره‌سه‌رێكی ئه‌وتۆی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌وا ده‌نكۆڵه‌ی هه‌ندێك له پیسكه‌ره‌كان له‌ناو خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت و ده‌گوازێته‌وه، وه‌ك گازه ژه‌هرینه‌كان، گه‌ردهكانی تۆزوخۆڵ، به‌مه‌ش له كاتی هه‌ناسه وه‌رگرتنماندا زۆر كێشه بۆ سییه‌كانمان دروست ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌كانی پیسبوونی هه‌وا ناژمێردرێن به‌ڵام دوكه‌ڵ و گازی كارگه‌كانی پیشه‌سازی و كێڵگه‌كانی كشتوكاڵی (به‌هۆی ئه‌و مادده‌كیمییاییه مه‌ترسیدارانه‌ی جوتیاران بۆ به‌رووبومه‌كانیان به‌كاری ده‌هێنن) و، دوكه‌ڵی ئوتومبێل و هۆكاره‌كانی تری گواسته‌وه و ...هتر، به‌شێكن له‌و سه‌رچاوانه، ئه‌و گاز و مادده پیسانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و هۆكارانه‌وه په‌یدا ده‌بن زیانێكی زۆر به به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی (Atmosphere) ده‌گه‌یه‌نن.
نایترۆجین به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له كشتوكاڵكاریدا ده‌رده‌په‌ڕێت له پڕۆسه‌یه‌كدا پێی ده‌گوترێت (Denitrification) لێكردنه‌وه‌ی نایترۆجین له خاك و ئاو و ...هتد به‌هۆی كارلێكه‌كانی لێكردنه‌وه‌ی كیمیایی.
هه‌روه‌ها ئه‌و قڕكه‌ر(قه‌ڵاچۆكه‌ر)انه‌ی بۆ له ناوبردنی مێرووه‌كان ومه‌به‌سته‌كانی كشتوكاڵ به‌كارده‌هێندرێت سه‌رچاوه‌یه‌كی تره بۆ پیسبوونی هه‌وا.
پیسبوونی هه‌وا ده‌بێته هۆكاری زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كان وه‌ك هه‌وكردنی بۆڕی هه‌ناسه و شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان .. و گه‌لێك نه‌خۆشی تر به‌تایبه‌ت نه‌خۆشیه‌كانی په‌یوه‌ست به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه.
ترشه بارانه (Acid rain): ترشه بارانه له ئه‌نجامی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ترشه پیسكه‌ره‌كانه‌وه په‌یدا ده‌بێت، كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه له‌زیانگه‌یاندن به ژینگه‌ی زه‌وی له زۆر ڕێگاوه، ترشه بارانه دروست ده‌بێت له ئاكامی بوونی مادده‌یه‌كی كیمیایی وه‌كو سه‌لفێردایۆكساید له‌گه‌ڵ نایترۆجین ئۆكساید له به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی، ئه‌م دوو مادده كیمیاییه به‌یه‌كده‌گه‌ن له ئه‌نجامی چالاكی كارگه پیشه‌سازیه‌كانه‌وه، سه‌لفێردایۆكساید له‌و كارگانه په‌یدا ده‌بێت كه خه‌ڵوز به‌كار ده‌هێنن وه‌ك سه‌رچاوه‌ی وزه.
سێ یه‌كی نایترۆجین ئۆكسایدی په‌یدابوو له به‌رگه‌هه‌وادا به‌هۆی ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه په‌یدا بووه له هه‌موو جیهاندا.
هۆكاره سروشتیه‌كانی وه‌كو ئاگركه‌وتنه‌وه، ته‌قینه‌وه‌ی بوڕكانه‌كان، شیكردنه‌وه‌ی به‌كتریایی، به‌رپرسن له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نایترۆجین ئۆكساید له‌به‌رگه‌هه‌وادا.
ترشه بارانه ده‌نیشێته سه‌ر گه‌ڵای دره‌خته‌كان و دایانده‌پۆشێت و ناهێڵێت هه‌ناسه‌گۆڕكێیان تێدا ڕووبدات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی ڕووه‌كه‌كان یاخود كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌یان، دیاره له‌ناوچوونی دره‌خته‌كانیش واتا له‌ناوچوونی گازی ئۆكسجینی هۆكاری ژیان.
هه‌روه‌ها ترشه بارانه به‌رده‌كانیش داده‌خورێنێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ژیانی زینده‌وه‌ره ئاویه‌كان وێران ده‌كات و ژینگه‌ی ئاویش ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
گه‌رمداهاتنی گۆی زه‌وی (global warming): په‌یدابوونی گه‌رمی له ئه‌نجامی كاریگه‌ری خانووی شووشه و پلاستیکی (لێرەدا مەبەست لەو خانووە نییە کە بۆ کشتوکاڵ بەکار دێت بەڵکو دیاردەیەکە لە بەرگەهەوا ڕوو دەدات و پێی دەڵێن greenhouse یاخود خانووی پلاستیکی) و زیادبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ژماره‌ی دانیشتوان و پاشماوه‌ی زۆری فڕێدراو و.... چه‌نده‌ها هۆكاری تر پشكیان هه‌یه له گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی، هه‌روه‌ها كارگه پیشه‌سازیه‌كان و ئامێره ته‌كنه‌لۆژیه‌كانیش به‌شداریان هه‌یه له‌م گه‌رمبوونه‌دا و، به‌رگه‌هه‌وا توانای نییه خۆیان لێ ڕزگار بكات وه‌كو پێشتر كه زه‌وی نیوه‌ی گه‌رمی تیشك ده‌داته‌وه دوور له‌خۆی، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و توانه‌وه‌ی به‌فری ناوچه سه‌هۆڵیه‌كان و جه‌مسه‌ره‌كان.
و: ئاوات وەسان
إرسال تعليق