زانایانى زانكۆى "مۆنتانا"ى ئه‌مه‌ریكى له نوێترین لێكۆلینه‌وه‌دا گه‌یشتنه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى كه ئه‌و مندالانهى له شاره‌كاندا ده‌ژین ، ئه‌وا زیاتر تووشى كێشه‌كانى بیر و هۆش و زیره‌كى ده‌بنه‌وه، له چاو ئه‌و مندالانهى كه له گونده‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، چونكه ئاو و هه‌واى شاره‌كان به‌هۆى پیسیه‌وه زیانى ته‌ندروستى به مرۆڤ ده‌گه‌ینێت ، بۆیه توێژینه‌وه‌كه شارى مهكسیكو سیتى پایته‌ختى مه‌كسیك به نموونه وه‌ریگرتووه ، به‌وه‌ى كه چرى دانیشتوان زۆره‌و ئاو هه‌واى ئه‌و شاره‌ش له ژێر مه‌ترسی دایه ، بۆیه رێژه‌ى ئه‌و مندالانهى كه تووشى زه‌هایمه‌ر بوونه‌ته‌وه له‌و شاره‌دا بۆ 8 ملیۆن مندال زیادى كردووه .
به‌پێى راپۆرتێكى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى نزیكه‌ى 4.3 ملیۆن كه‌س له جیهاندا
به‌هۆى چه‌ندین نهخۆششیهوه پێش وه‌خته مردوون، كه له ئه‌نجامى پیسبوونى هه‌واوه‌وه ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى لێكه‌وتووته‌وه.
كوردستان تیڤی
إرسال تعليق