
ژاوه‌ژاو، بریتییه له‌هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه مرۆڤ ئاره‌زوویان ناكات و ده‌بنه هۆی ماندووبوون و هیلاكی بۆ خۆی و هۆكارێكیشه بۆ پیسبوونی ژینگه‌كه‌ی.
ئێستا ژاوه‌ژاو یه‌كێكه له‌دیارده مه‌ترسیداره‌كانی پیسبوونی ژینگه له‌جیهاندا، به‌تایبه‌تی له‌ناوچه پیشه‌سازی و قه‌ره‌باڵغه‌كاندا، زاناكان ده‌ڵێن «كاریگه‌ریی ژاوه‌ژاو له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، هیچی كه‌متر نییه له‌كاریگه‌رییه‌كانی تری پیسبوونی ئاو‌و هه‌واو خاك».
ئاسته‌كانی ژاوه‌ژاو
ئاسته‌كانی ژاوه‌ژاوو جیاوازن، هه‌ریه‌كه‌شیان به‌جیا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌بێت، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بێمه سه‌ر باسی ئه‌و كاریگه‌رییانه، پێم باشه ئه‌وه روونبكه‌مه‌وه، كه ده‌نگ به‌یه‌كه‌یه‌كی جیهانی دهپێوریت كه به(دیسیبڵ) ناوده‌برێت و به‌چەند ئامێرێكی تایبه‌تی پێوانه ده‌كرێت، كه یه‌كێك له‌وانه (سۆنۆمهتره).
ئێستا به‌پێی په‌یوه‌ندیی به‌گوێ گرتن و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌توانین جیاوازی له‌نێوان چه‌ندین ئاستی ژاوه‌ژاودا بكه‌ین، دیارترینیان جیاکارییەکەی (گادیك)ە کە (4) ئاستی بۆ ژاوه‌ژاو و كاریگه‌رییەکانی له‌سه‌ر مرۆڤ دیاریی کردووە به‌مشێوه‌یه:
1. ئه‌و ژاوه‌ژاوه‌ی هێزه‌كه‌ی له‌نێوان (40 -50) دیسیبڵ-دایه، ده‌بێته هۆی دروستبوونی په‌رچه‌كرداری ده‌روونی له‌شێوه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و شڵه‌ژان، به‌تایبه‌تی له‌لای مناڵان و خوێندكاران.
2. ئه‌و ژاوه‌ژاوه‌ی هێزه‌كه‌ی له‌نێوان (60 -80) دیسیبڵ-دایه، كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار هه‌یه.
3. ئه‌و ژاوه‌ژاوه‌ی هێزه‌كه‌ی له‌نێوان (90 -110) دیسیبڵ-دایه، ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاستی بیستن له‌لای مرۆڤ.
4. ئه‌و ژاوه‌ژاوه‌ی كه هێزه‌كه‌ی له(120) دیسیبڵ زیاتره‌و لەئاستی چوارەمدایە، ده‌بێته هۆی ئازاردانی كۆئه‌ندامی بیستن و كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپ ده‌كاته سه‌ر هه‌سته‌وه‌ره‌كانی مرۆڤ و دڵی.
سه‌رچاوه‌كانی دروستبوونی ژاوه‌ژاو
سه‌رچاوه‌كانی دروستبوونی ژاوه‌ژاو زۆره له‌وانه:
ژاوه‌ژاوی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وشكانی-یه، ئه‌مجۆره هه‌موو جۆره‌كانی ئۆتۆمبێل، گشتی و تایبه‌ت، گه‌وره‌و بچووك، فارگۆن و هێڵی ئاسنین و ماتۆڕو ...هتد ده‌گرێته‌وه.
«له‌ئێستادا ژماره‌ی ئۆتۆمبێله تایبه‌ت و گشتییه‌كانی جیهان گه‌یشتۆته (600) ملیۆن ئۆتۆمبێل».
به‌زانینی ئه‌م راستییه‌ش د‌رك به‌گه‌وره‌یی ئه‌م كاره‌ساته ده‌كرێت، كه ژینگه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤی پێوه‌ی ده‌ناڵێنن به‌تایبه‌تی له‌و شارانه‌ی كه ئۆتۆمبێل رێژه‌ی (70%)ی ژاوه‌ژاوی تێدا دروست ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها (80%)ی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه نزیكه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌نزیك شه‌قامه‌كانی هاتووچۆوه ده‌ژین به‌هۆی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ژاوه‌ژاوه‌وه ده‌ناڵێنن، باشه ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێل له‌هۆكاره سه‌ره‌كیی و راستەوخۆكانی دروستبوونی ژاوه‌ژاو بێت ئه‌وە بزانە، کە «بڕینی دار‌و دره‌خت و نه‌بوونی پشتێنه‌ی سهوزاییش هۆكاری ناڕاسته‌وخۆی ژاوه‌ژاون» چونكه دار‌و دره‌خت و پشتێنه‌ی سه‌وزایی ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی راده‌ی ژاوه‌ژاوه‌كه، بێگومان ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به‌جۆرو ته‌مه‌ن و كێش و قه‌باره‌و توانای هه‌ڵگرتن و جۆری سووته‌مه‌نی بهكارهاتووهوه.
ژاوه‌ژاوی موشه‌ك و فڕۆكه‌كان
ژاوه‌ژاوی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی-یش سەرچآوەیەکیتری ژاوەژاوە، ئه‌مجۆره‌ی هه‌موو جۆره‌كانی فڕۆكه به سه‌ربازی و سڤیلیه‌وه ده‌گرێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌كاتی تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌ستی ده‌نگ و پڕۆسه‌كانی هه‌ڵسانه‌وه‌و نیشتنه‌وه له‌فڕۆكه‌خانه‌كاندا.
ئه‌مجۆره ژاوه‌ژاوه، كه په‌یوه‌سته به‌جۆرو نموونه‌و ئاستی فڕین و شوێنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه، دەبێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مەترسییەکانی زۆرێك له‌وڵاتان (دیسپلین)ی تایبه‌ت دابڕێژن بۆ دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌كانی داهاتوو، هەر نەبێت پێویسته ماوه‌ی (30) كیلۆمه‌تر لهشارهكانهوه دوور بێت و هه‌روه‌ها دهووروبهریشی بهپشتێنهیهكی پارێزگاریی (سه‌وزایی) گیرابێت، كه تێیدا ئامێری تایبه‌ت بهپێوانهكردنی راده‌ی توندی ژاوه‌ژاو و ته‌واوی كێشه وابه‌سته‌كانی ژاوه‌ژاو دانرابێت، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی شوێنی فڕۆكه‌خانه لهماستهرپلانی شاردا به‌شێوه‌یه‌ك فراوانبوونی شار كاریگه‌ریی نه‌بێت له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه.
جیا له‌و جۆره چاره‌سه‌رانه، پێویسته له‌ئاینده‌دا فراوانبوونی فڕۆكهخانهكهكان له‌به‌رچاوبگیرێت «ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه كه، هه‌ڵدانی مووشه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگرو مانگه ده‌ستكرده‌كانیش بۆ بۆشایی ئاسمان، ژاوه‌ژاوێكی زۆر گه‌وره دروست ده‌كات، كه به(150) دیسیبڵ مه‌زه‌نده ده‌كرێت».
ژاوه‌ژاوی دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌كان
ژاوه‌ژاوی دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌ئێستادا به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیاوه به‌یه‌كێك له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌كی و راستهخۆكانی دروستكردنی ژاوه‌ژاو داده‌نرێت، ئەوانیش لەدهرئهنجامی كارپێكردن و جووڵه‌ی بزووێنه‌ری ئامێره‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌نگی پڕۆسه‌كانی كوتان و هاڕین و فشارخستنهسهرو بڕین و پێكداداندا دروست دەبن، زۆرجار توندی ژاوه‌ژاوی ئه‌م پڕۆسانه ده‌گاته زیاد لە(100) دیسیبڵ، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی كرێكاران و كارمه‌ندانی ناو شوێنه پیشه‌سازییه‌كه، تائێستا نزیكه‌ی (500) جۆر پیشه ده‌ستنیشان كراون، كه كاركردن تیایاندا ده‌بێته هۆی به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ پیسبوون به‌ژاوه‌ژاو.
ژاوه‌ژاوی ماڵان و ده‌وروبه‌ر
ئه‌مجۆره له‌ژاوه‌ژاو له‌ده‌رئه‌نجامی به‌كارهێنانی ئامێره كاره‌باییه‌كانی ناو ماڵه‌كانه‌وه دروست ده‌بێت، به‌شێوه‌ی فراوان رۆچوونه‌ته ناو گوزه‌رانی ههریهكێمانهوه، راده‌ی ژاوه‌ژاوی ئه‌م ئامێرانه به‌پێی جۆر‌و ماوه‌ی به‌كارهێنان و ئاستی هۆشیاری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ماڵه‌دا ده‌ژین جیاوازه، هه‌روه‌ها هه‌ستكردنیان به‌و مه‌ترسییانه‌ی كه ئه‌مجۆره ژاوه‌ژاوه دروستی ده‌كات جیاوازه، گریانی مناڵان و ئاهه‌نگه‌كان و كۆبوونه‌وی خه‌ڵك له‌كاتی خۆشی و ناخۆشی و شه‌ڕو پڕۆسه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌و جووڵه‌ی خه‌ڵك له‌بازاڕ، ته‌نانه‌ت هاتووهاواری فرۆشیاره گه‌ڕۆكه‌كان ...هتد هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی ژاوه‌ژاون، هه‌روه‌ها تێگه‌یشتنی هه‌ڵه له‌باره‌ی چه‌مكی ئازادی ناوماڵ و دهوروبهرەوە هۆكارێكی تری پیسكردنی ژینگه‌یه، كه (به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و بڵند گۆكان و گسكی كاره‌بایی و پۆشاك وشككهرهوهو ... هتد) نموونه‌یەکی دیاریانن.
كاریگه‌رییه ته‌ندروستییه‌كانی ژاوه‌ژاو
هه‌ندێك له‌زاناكانی بواری ژینگه گرنگی پشكنینی ساڵانه‌ی كۆئه‌ندامی بیستن (گوێ)یان دووپات كردۆته‌وه، بۆئه‌وه‌ی لهئالیهتی بیستن دڵنیا بین، له‌وه‌شدا داوای خۆپاراستن ده‌كه‌ن له‌سه‌رچاوه‌كانی ژاوه‌ژاو، چونكه سه‌رباری كاریگه‌رییه‌كانی، ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی خراپیشی له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری مرۆڤ دەبێت و زیان به راده‌ی چوست و چالاكی تاك ده‌گه‌یه‌نێت، گرژییه‌كی پێوه ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌میشه خه‌مۆك و نیگه‌رانی ده‌كات، ئه‌مه سه‌رباری تێكچوونی ئاره‌زووه‌كانی له‌هه‌ستكردن به‌خۆشی و ناخۆشی، هەر له‌دووتوێی ئه‌م باسه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، ده‌توانین كاریگه‌رییه‌كانی پیسبوونی ژینگه به‌ژاوه‌ژاو له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ به‌مشێوه‌یه بخه‌ینه‌ڕوو:
1. ژاوه‌ژاو كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی و خراپی له‌سه‌ر هه‌ستی بیستن هه‌یه(بیستن یه‌كێكه له‌و پێنج هه‌سته‌ی كه مرۆڤی له‌زینده‌وه‌رانی تر پێ جیاده‌كرێته‌وه) مرۆڤ به‌هۆی هه‌ستی بیستنه‌وه بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، هه‌ركات ئه‌م هه‌سته له‌ده‌ست بدات(به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌ی كه هه‌ر له‌دایكبوونه‌وه نابیست بێت) ئه‌وا له‌ڕووی رۆحی و هزریه‌وه گه‌شه ناكات، چونكه هیچ ئامرازێكی په‌یوه‌ندیی بیستراوی به‌جیهانی ده‌ره‌وه نییه، ژاوه‌ژاو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ستی بیستن هه‌یه‌و ده‌بێته هۆی ته‌شویش و لاوازی و له‌ده‌ستدانی كاتی یان هه‌میشه‌یی، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر هه‌سته‌كانی تری مرۆڤ هه‌یه، ئه‌م كاریگه‌رییه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر جیاوازی ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به‌دروستكردنی ژاوه‌ژاو و راده‌ی به‌هێزی ژاوه‌ژاوه‌كه له‌لایه‌ك و ته‌مه‌ن و باری ته‌ندروستی مرۆڤ له‌لایه‌كی تره‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بونیادی جه‌سته‌یی و رۆحی مرۆڤ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڕی وه‌رگرتنی ژاوه‌ژاو هه‌یه، له‌خشته روونکارییەکەدا روونتر كاریگه‌رییەکانی ژاوه‌ژاو له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی بیستنی مرۆڤ (گوێ) دهردهخەین.
ژاوه‌ژاو و تێكچوونی سه‌عاتی بایۆلۆژی
2. جۆری دووه‌می ژاوه‌ژاو کاریگەریی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و باری ده‌روونی هەیە، له‌وانه دروستكردنی (خه‌مۆكی، دڵه‌ڕاوكێ، پشێوی هزری و ...هتد)ه كه په‌یوه‌ندییان به‌گوڕو هێزی ژاوه‌ژاوو سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی ژاوهژاوهكهو ماوه‌ی به‌رده‌وامی ژاوهژاوهكهوه هه‌یه، هه‌روه‌ها ره‌گه‌ز و باری ته‌ندروستی ئه‌و مرۆڤه‌ی تووشی ژاوه‌ژاوه ده‌بێت.
3. ئەمجۆره‌ی ژاوه‌ژاو، كه كاریگه‌ریی ته‌ندروستی و جه‌سته‌یی جۆراوجۆر له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ به‌جێده‌هێڵێت، ئه‌وه‌یه كه كار له(به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن، ناڕێكی له‌ڕیتمی لێدانی دڵ، گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی بیلبیله‌ی چاوه‌كان، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شێوازی كاركردنی گه‌ده‌و ریخۆڵه‌و ماسولكه‌كان و سه‌عاتی بایلۆژی له‌شی مرۆڤ ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و راستییه پشت راستكراوه‌ته‌وه، كه له‌رینه‌وه‌ی گه‌ڵای دار له‌گه‌ڵ شنه‌ی باو‌و جریووه‌ی مه‌ل و هاژه‌ی ئاو‌و شه‌پۆلی نه‌رمی ده‌ریا، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی و ته‌ندروست و چاره‌سه‌رانه‌ی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مارو رژێنه ناوخۆییه‌كانی له‌ش هه‌یه.
4. ئەمجۆرەشیان كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر توانا‌و لێهاتوویی مرۆڤ له‌كاركردندا هەیە، به‌جۆرێك وای لێده‌كات هه‌ڵه بكات و توانای وردبوونه‌وه‌ی له‌شته‌كان نه‌بێت.
چاره‌سه‌ركردنی پیسبوونی ژینگه به‌ژاوه‌ژاو
له‌ئێستادا ناتوانرێت به‌ڕه‌های دیارده‌ی ژاوه‌ژاو كۆنترۆڵ بكرێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌دا، ئه‌وه‌ش به‌گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی ئه‌ندازه‌یی و ته‌كنیكی و رێكخستن و په‌روه‌رده‌یی و كارگێڕی و یاسایی دەبێت، له‌و هه‌نگاوانه‌ش:
-بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ژینگه‌یی و ئاشناكردن و ناساندنی زیانه‌كانی پیسبوونی ژینگه به‌ژاوه‌ژاو، ئه‌وه‌ش به‌سوود وه‌رگرتن لهئامڕازه په‌روه‌رده‌یی و راگه‌یاندن و هۆشیاركردنه‌وه به‌شێوازی جۆراوجۆر (بینراو، بیستراوو نووسراو) دەبێت.
-دانان و ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به‌ژینگه‌و پیسبوون به‌ژاوه‌ژاو و جێبه‌جێ كردنی به‌سه‌ر هه‌موواندا.
-ماسته‌ر پلانی شار‌و رێكخستنی ئه‌ندازیارانه‌ی بیناو ته‌لارو كارگه‌و دامه‌زراوه جۆراوجۆره‌كان به‌له‌به‌رچاوگرتنی مه‌سه‌له‌ی ژاوه‌ژاو و به‌كارهێنانی به‌ربه‌ستی ژاوه‌ژاو، جا شووشه بێت یاخود چیمه‌نتۆ یاخود كانزایی یا تێكه‌ڵه‌یه‌ك بێت له‌وانه.
- گرنگیدان به‌زیادكردنی رووبه‌ری سه‌وزایی به‌تایبه‌تی له‌ناو شاره‌كان و له‌و شوێنانه‌ی كه هاتووچۆی زۆری به‌سه‌ره‌وه‌یه.
رێكخستنی هاتوچۆو كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگی بڵندگۆكان
- رێكخستنی هاتووچۆو چاودێریكردنی كاری بزووێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كان و باشتركردنی چۆنیه‌تی كاركردنیان.
-هاورده‌كردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه ده‌نگی نزم ده‌رده‌كه‌ن له‌كاتی ئیشكردندا.
-قه‌ده‌غه‌كردنی هۆڕنی هه‌وایی و دیاریكردنی كاته‌كانی به‌كارهێنانی هۆڕنی ئاسایی.
-فراوانكردنی شه‌قامه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی قه‌ره‌باڵغی تا ناچار نه‌بن هۆڕن به‌كاربهێنن.
-كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگی بڵند گۆكان به‌تایبه‌تی له‌ناوماڵان و له‌گه‌ڕه‌كه‌كاندا له‌لایه‌ن ده‌ستگێڕو فرۆشیاره گهڕۆكهكانهوه.
-نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌كداری و ته‌قه‌ی خۆشی، به‌پشتبه‌ستن به یاسا.
-رێگه‌نه‌دان به‌دروستكردنی كارگه بچووك و دانانی ئامێرە ده‌نگ به‌رزه‌كان له‌گه‌ڕه‌كه‌كاندا.
-باشتركردنی ره‌وشی فڕۆكه‌خانه‌كان و دوورخستنه‌وه‌یان له‌شاره‌كان.
دانا كه‌ریم - کوردستانی نوێ
إرسال تعليق