
ژیــنـگــه چــــی یه؟
بریتیه له هه‌موو ئه‌و شته زیندوو و نازیندووانهی كه له ده‌ورووبه‌ری مرۆڤ هه‌یه و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ یان و ناڕاسته‌خۆیان به‌ژیانی مرۆڤ و و زینده‌وه‌رانه‌وه هه‌یه.
پاراستنی ژینگه وه‌ك چه‌مكه‌كانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ وكۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و لێبورده‌یی وپێكه‌وه ژیان. .. هتد پێویستی زۆری به كۆمه‌ڵگایه‌ك هه‌یه كه به‌لایه‌نی كه‌می پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی له ژیانی تێدا دابین كرابێت، به‌تایبه‌تی ڕوبه‌ری سه‌وزایی كه په‌یوه‌ندیه‌كی كاریگه‌ر و راسته‌خۆی هه‌یه به‌هه‌ر سێ توخمه سه‌ره‌كیه‌كانی ژینگه (ئاو – هه‌وا – خاك) بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو تاكێكی كورد پێویسته ئه‌ركی پارستنی ژینگه له ئه‌ستۆ بگرێت و له‌سه‌ر هه‌موو رێكخراو وسه‌نته‌ر ودامهزراوهحكومی ناحكومی وكه‌رتی تایبه‌ت و راگهیندنكاران به‌شداربن له گه‌یاندنی په‌یامی ژینگه پارێزی.
له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی سه‌ره‌وه باس له ژینگه‌پارێزی ده‌كرێت ، بۆیه پێویسته بزانین ئایا پیس بوونی ژینگه چی یه؟ وه كێ هۆكاره له پیس بوونی ژینگه ؟
ئه‌و پێناسه ساده‌یه‌ی كه به مێشكی هه‌ریه‌كێكمان دادێت كه ده‌ڵێین شتێك خاوێن نیه ، ئه‌وه‌یه كه ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن و دروست كردنی كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ و گیانداران و هه‌موو جیهان به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری چه‌مكی پیس بوون بكه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه تر و ووردتر ئه‌وا:
پیس بوونی ژینگه بریتی یه له ڕوودانی گۆڕانكاریه‌ك له ژینگه‌ی گیانداران به‌هۆی سروشت و چالاكی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌وه كه‌ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی چه‌ند ماده‌یه‌ك كه ناگونجێ له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه‌ی كه گیاندارهكهی تێدا ده‌ژی و لاسه‌نگی ده‌كات. به‌رهه‌م هێنانی پێداویستیه‌كانی ژیانی مرۆڤ له سه‌رچاوه‌ی وزه و خۆراك وه هه‌روه‌ها چالاكی رۆژانه‌ی مرۆڤ به‌به‌رده‌وام پاشماوه‌ی زیانبه‌خش ده‌خه‌نه نێو ژینگه، به‌ڵام رێژه‌ی ئه‌م پاشماوانه په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆی هه‌یه به هۆشیاری مرۆڤه‌كان و گرینگیدانیان به ژینگه.
ژینگه به‌درێژایی مێژوو سیسته‌مێكی یه‌كتر ته‌واوكاری له‌نێو شته زیندوو نازیندووه پێكهێنه‌ره‌كانی به‌رهه‌م هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كتر ته‌واو بكه‌ن ، به‌ڵام به‌هۆی چالاكی جۆراو جۆری مرۆڤ و زیده‌رۆیی لهبهكاربردن و گۆرانی كه‌ش و هه‌وا گاریگه‌ری نیگه‌تیڤی كردۆته سه‌ر ژینگه. كاركردن بۆ ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست له پێش هه‌مووشتێكدا هه‌وڵدانه بۆ پاراستنی هاوسه‌نگیی ژینگه‌یی، كه له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌شێوازێكی زۆر توند ئه‌و هاوسه‌نگییه ڕوو له تێكچوونه به‌هۆی زۆری هۆكاره‌كانی پیس بونی ژینگه. ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵییه كه رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی كاربه‌ده‌ستان له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان هه‌ست به‌مه‌ترسیه‌كانی پیس بوونی ژینگه ده‌كه‌ن و كاری باشیان بۆ كه‌مكردنه‌وه پیس بوونی ژینگه كردووه. ساڵانه چه‌ندین كۆنفرانس و كۆبونه‌وه ده‌به‌سترێن و بڕیاری گرنگ بۆ پاراستنی ژینگه ده‌درێن و كۆمه‌ڵێك بریار بۆ پاراستنی ژینگه جێبه‌جێ ده‌كرێن. به‌ڵام به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویسته بكرێ بۆ پاراستنی ژینگه‌یه‌كی خاوێن و گونجاو بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ئه‌وی تائێستا كراوه ته‌نها سه‌ره‌تایه و زۆری تر پێویسته بكرێت.
ژینگه‌یه‌كی خاوێن مافی هه‌مووانه و پاراستنی ژینگه‌ش ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مووانه: تاك، خێزان، سه‌نته‌ر و ڕێكخراوه‌كان، داموده‌زگا حكومیه‌كان، په‌رله‌مان، هه‌موولایه‌ك پێویسته پارێزگاری له‌و ژینگه‌یه بكه‌ن كه هه‌موومان تێیدا ده‌ژین.
به‌ختیار محمد
إرسال تعليق