
سه‌روه‌ر قه‌ره‌داغی- پارێزه‌ری ژینگه
سه‌ره‌تایی كاری ڕێكخراوه‌یی ژینگه‌یی له‌كوردستانی باشور ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی ساڵی نه‌وه‌ده‌كان, كه‌یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی ژینگه‌پارێزی به‌ناوی (كۆمهلًَهی كوردستانێكی سه‌وز) له‌سه‌ر ده‌ستی (شه‌ماڵ عبدالرحمن موفتی) وهیتر.. . له‌به‌رواری (16/10/1991) دامه‌زرا, له‌مانگی(7)ی(1994)مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌رگرتووه, لهساڵانێكدا ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه دامه‌زرا كه دانیشتوانی كوردستانی باشور له‌جیاتی به‌كارهێنان و سوتاندنی نه‌وت, دره‌خته‌كانیان ده‌بڕیه‌وه, تا زۆپای ماڵه‌كانی پێ گه‌رم بكه‌ن, له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌كه‌دا (شه‌ماڵ عبدالرحمن موفتی) و (سێ پزیشك و ئه‌ندازیارێك و پارێزه‌رێك و پزیشكێكی ڤێتێرنه‌ری) له‌نزیكه‌وه چاوییان به به‌ڕێز (جه‌لال تاڵه‌بانی) ده‌كه‌وێت و به‌ڕێزیان زۆر به‌گه‌رمی پێشوازییان لێ ده‌كات و ئاماده‌یی خۆی نیشان ده‌دات بۆ پاڵپشتیكردنی مه‌عنه‌وی لێیان, له‌هه‌مان ساڵیش‌دا چاوییان به به‌ڕێز (مسعود بارزانی) ده‌كه‌وێت و ئیدی له‌وكاته‌وه هه‌ست به‌ده‌ركه‌وتنی ڕوناكی ده‌كه‌ن له كۆتایی تونێله‌كه‌وه. به‌هه‌ڵبژاردنی ئازاد بۆ دوو خولی یه‌ك له‌دوایی یه‌ك به‌ڕێز (شه‌ماڵ عبدالرحمن موفتی) ده‌بێت به‌سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه, چه‌ند مانگێكی كه‌م تێپه‌ڕ ده‌بێت و ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه (300)ئه‌ندامی خۆبه‌خش تێده‌په‌ڕێنێت, بۆیه هه‌وڵ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری ژینگه‌یی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه ده‌ده‌ن, له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی تۆمار كراوی ژینگه‌ییه‌وه, له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌یاندا به‌ئه‌ندامه‌كانی ده‌گه‌یه‌نن, كۆمه‌ڵه‌كه نوێنه‌ری ده‌بێت له‌ئه‌نجومه‌نی (پارێزگاری و چاككردنی ژینگه) كه‌ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌لایه‌ن (م. جمال عه‌بدول)پارێزگاری ئه‌وكاته‌ی سلێمانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا.
كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز له‌ئێستا و لهرابڕدوودا چه‌ندین كاری گرنگی بۆ پاراستن و گه‌شه‌پێدانی ژینگه‌ی كوردستان ئه‌نجامداوه له‌وانه (ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسایی پاراستنی ژینگه بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2001 و ڕێگری كردن له‌وشك بوون و بڕینه‌وه‌ی هه‌زاران دره‌خت و ڕێگری كردن لهڕاوكردن و ئازادكردنی سه‌دان ئاژه‌ڵ و باڵنده و هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه و به‌ستنی سه‌دان كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی ژینگه‌یی و هه‌ڵمه‌تی وشیاری و نه‌مام چاندن و به‌ستنی كۆنفرانس و ده‌یان خول و سیمیناری ژینگه‌یی)هیتر.. .. . له‌ئێستاشدا له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و قه‌زاو ته‌نانه‌ت ناحیه‌كانیش ناوه‌ند و نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه و خاوه‌نی(10)ناوه‌ند و زیاتر له(13)نوێنه‌رایه‌تیه, سه‌ره‌كی ترین سه‌رچاوه‌ی دارایی بریتیه له‌و نه‌سرییه‌ی كه‌مانگانه وه‌ك هاوكاری له مه‌كته‌بی ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كانی(ی. ن. ك) و پارێزگای سلێمانی وه‌ری ده‌گرێت, تائێستاش كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز (پێنج)كۆنگره‌ی به‌ستووه و كۆتاكۆنگرهشی له مانگی(5)ی ساڵی 2013 دا له‌شاری سلێمانی بووه.
بڕینی هه‌موو ئه‌و قۆناغه گرنگانه بوون به بناغه‌یه‌كی به‌هێز, بۆ كاری ڕێكخراوه‌یی ژینگه‌پارێزی له‌كوردستانی باشور, چونكه كۆمه‌ڵه توانی چه‌ندین كادیری به‌توانا و به‌ئه‌زموون له‌بواری ڕێكخراوه‌یی حكومی و ناحكومیدا له‌بواری ژینگهپێ بگه‌یه‌نێت, بۆ پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی كوردستان, كه‌به‌شێكی زۆرییان ئه‌ندام یان كادیری پێشوی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز بوون, دیارترینیان به‌ڕێز (عبدالرحمان سدیق- وه‌زیری پێشوی ژینگه‌ی عێراق) و ده‌یان كه‌سایه‌تی تر كهلهڕابردوو و له ئێستاشدا له‌ناو فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ژینگه‌ییه‌كان كاریان كردووه و كارده‌كه‌ن, به‌پێی ئاماری فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوهناحكومیهكانی هه‌رێمی كوردستان, تا كۆتایی ساڵی 2013 زیاتر له(80)ڕێكخراوی ژینگه‌یی تۆماركراوه, كه‌به‌شێكی زۆری به‌رپرس و ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه تازه تۆماركراوانه, بریتین بوون له‌و ئه‌ندام و كادیرانه‌ی كه‌پێشتر له‌كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز كارییان كردووه, ژماره‌یه‌كیان تائیستاش له ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه به‌رده‌وامن له‌كاركردن بۆ پاراستن و گه‌شه‌پێدانی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان- عێراق, بۆیهكۆمهڵهی كوردستانێكی سه‌وز وه‌ك بناغه‌یه‌ك بۆكاری ڕێكخراوه‌یی ژینگه‌یی داده‌نرێت و ده‌توانین ناوی بنێین یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی ژینگه‌پارێزی له‌هه‌رێمی كوردستانی باشور.
سه‌رچاوه: سودم له‌پێشه‌كی كتێبی(ئایندهی هه‌ساره‌كه‌مان)وه‌رگرتووه.
إرسال تعليق