
له‌باره‌ی ژینگه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه، له دوای ساڵی 1991 به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی ڕێژه‌ی دانیشتوانی ڕوو له زیادبوون كردووه كه ئه‌مه سه‌ره‌تای تێكچوونی ژینگه‌ی شاره‌كه بوو و ئێسته هه‌مووی بووه‌ته بینایه و شه‌قام و كۆنكرێـت. هه‌روه‌ها زۆریی دانیشتووان و كۆچی پێچه‌وانه له گونده‌وه بۆ شار، یه‌كێكه له پاڵه په‌ستۆی ژینگه به‌سه‌ر شاره‌كه.
چۆڵبوونی گونده‌كان و ڕووتبوونه‌وه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و وشكبوونی باخچه و دره‌ختی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری هۆكارێكی دیكه‌یه. هاوكات به بیابانبوونی له زۆربه‌ی ده‌وروبه‌ری كۆیه و ناو كۆیه و گونده‌كانی، هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی یان وشكبوونی زۆربه‌ی كانیاو و كارێزه‌كانی ناو كۆیه و ده‌وروبه‌ری، كه ئه‌م سه‌رچاوانه به‌شێكی ژیان و پانتاییه‌كی زۆری زه‌لكاو و گیا و دره‌خت و سه‌رچاوه‌ی ژیانی زۆر گیانله‌به‌ری سروشتی و كێوی بوو.
وشكبوونی دره‌ختی چیاكانی ده‌وروبه‌ری كۆیه و ئاگرگرتنی ساڵانه‌ی ئه‌م دارانه و ڕووتاندنه‌وه‌ی چیاكان له دره‌خت، هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه و نه‌مانی باخچه‌كانی. دوای ئه‌وه بیره نه‌وته‌كانی شیواشۆك كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ژینگه‌ی كۆیه هه‌یه و زه‌وییه‌كه به‌هۆی پاشماوه‌ی نه‌وتی خاو ژه‌هراوی بوونه. هاوكات نه‌بوونی پانتایی زۆر یان ڕووبه‌ری فراوان له دارستان له دامێن چیای هه‌یبه‌ت سوڵتان ده‌بینرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربوونی ئۆتۆمبێل و به‌نزینی خراپ به خاڵێكی سه‌ره‌كیی پیسبوونی ژینگه داده‌نرێـت. پاشماوه‌ی كارگه‌كان له‌سه‌ر زێی بچووك كه به پشتێنه‌ی سه‌وزایی ده‌ڤه‌ری كۆیه ناو ده‌برێـت، هه‌مووی بووه‌ته زه‌ویی ڕووته‌ن و بێ كه‌ڵك.
له‌باره‌ی ژینگه‌ی كۆیه‌وه پێم وایه به هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی پاراستنی ژینگه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دۆخی تره، بۆ نموونه خه‌ڵك هۆكاری سووتانی پووش و پاوه‌ن و دره‌خته‌كان و هۆكاری پیسبوونی سه‌یرانگا و شوێنه گشتییهكانن. هه‌روه‌ها شێوازی ژیان و ته‌كنۆلۆژیا و پێشكه‌وتن هۆكارێكه بۆ پیسبوونی ژینگه.
بۆ چاره‌سه‌ر و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه ژینگه‌ییه‌كان، چه‌ند پێشنیار ده‌خه‌ینه روو.
هه‌موو باڵه‌خانه‌یه‌ك له كاتی دروستكردنیدا ڕه‌چاوی سه‌وزایی بكرێت. هاندانی خه‌ڵك بۆ ڕۆیشتنه‌وه‌ی سه‌ر زێدی خۆیان له گونده‌كان. رێگرتن له بیابانبوون له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌كه به ڕاكێشانی ئاوی زێی بچووك بۆ ده‌شتی كۆیه و دروستكردنی به‌نداو. دیارده‌ی نائاسایی بیری سووری له هه‌موو شوێنێك سنووردار بكرێت. ئیداره‌ی شار و شاره‌وانی كاری ستراتیژیی درێژخایه‌ن دابنێن بۆ پاراستنی ژینگه‌ی شارۆچكه‌كه وه‌ك دروستكردنی چه‌ند هه‌زار دۆنم له دارستان و په‌ره‌پێدانی. ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان پێویسته كاری جدی بكه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و یارمه‌تی بدرێن له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و كۆمپانیاكان.
هه‌روه‌ها كۆمپانیا نه‌وته‌كانی كۆیه پێویسته بودجه‌ی تایبه‌تیان هه‌بێت بۆ پاراستنی ژینگه و پێویسته چاودێریی وردی كاری ئه‌م كۆمپانیایانه بكرێت كه ده‌بنه هۆی پیسبوونی ژینگه. ساڵانه به شێوازی زانستی سه‌وزایی زیاد بكرێ و چاودێری بكرێت. وانه‌ی په‌روه‌رده‌یی ژینگه‌یی له هه‌موو قوتابخانه‌كان و زانكۆ په‌یمانگاكان بخوێندرێت. له‌ناو كۆیه كه‌شێكی ژینگه دروست بكرێت، بۆ نموونه له‌ناو چه‌قی بازاڕی كۆیه ئۆتۆمبێل قه‌ده‌غه بكرێت. سزادانی هه‌موو كارگه و غهسالهكان یان خه‌ڵك كه دار ده‌بڕنه‌وه به‌بێ هۆكار. دوای هه‌موو ئه‌مانه، هۆشیاریی ژینگه لای خه‌ڵك له سه‌رووی هه‌موو شتێك كاری بۆ بكرێت.
فازڵ جه‌لیل - باس
إرسال تعليق