
سه‌روه‌ر قه‌ره‌داغى- پارێزه‌رى ژینگه
له سه‌ره‌تاكانى ساڵى(1951)تا ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ى ڕابردوو, كاتێك كه منداڵانى كورد له قۆناغى باخچه‌ى ساوایانه‌وه ده‌ڕۆیشتنه پۆلى یه‌كه‌مى سه‌ره‌تایى فێرى ئه‌لفوبێى كوردى و دارا دوو دارى دیى ده‌كران, به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه دارا ده‌یبینى دار نه‌بوو به‌ڵكو دره‌خت بوو؟!! به‌ڵام بۆچى (ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار) داراى فێرى بینى دار كردووه؟ له كاتێكدا ئه‌و وێنه‌ى كه له‌لایه‌ن (ترودى میتهلمهن)ه‌وه كێشراوه, وێنه‌ى دره‌ختێكى سه‌وز و زیندوو بووه, نه‌ك دارێكى وشك و نازیندوو!! ده‌كرا ئه‌و وێنه‌یه وێنه‌ى (دارێكى وشك) بووایه نه‌ك دره‌ختێكى زیندوو,ئه‌و فێرخوازانهشى له قۆناغى سه‌ره‌تایدا فێرى ئه‌لفوبێى كوردى كراون, تا ئه‌مرۆش به دره‌ختى زیندوو ده‌ڵێن دار و به دارى نازیندوش ده‌ڵێن دره‌خت!!
مه‌به‌ست له وشه‌ى زیندوو چیه؟ ڕه‌گه‌زه پێك هێنه‌ره‌كانى ژینگه پێك دێت له: زیندووهكان و نازیندووه‌كان, زیندووهكان, ئه‌م ڕه‌گه‌زانه ده‌گرێته‌وه: به‌كاربه‌ره‌كان وه‌ك مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كان,شیكه‌ره‌وه‌كان وه‌ك كه‌ڕوو به‌كتریا و هه‌ندێك لهمێرووهكان, به‌رهه‌مهێنه‌ر وه‌ك قه‌وزه و ڕووه‌كه‌كان , نه‌مام و دره‌خته‌كانیش.... له‌كۆمه‌ڵه‌ى ڕووهكهكانن, كه‌وایه نه‌مام و دره‌خت زیندوون.
له شه‌تڵگه و نه‌مامگه‌كان له‌ڕێگه‌ى تۆوو قه‌ڵه‌مه‌وه نه‌مام به‌رهه‌مده‌هێنرێت, له‌دواى به‌رهه‌مهێنانى ده‌چێنرێت, دواتر گه‌شه‌ده‌كات و ده‌بێت به دره‌خت, تا ئه‌م كاته ده‌توانین به نه‌مام و دره‌خته‌كان بڵێین زیندوون, به‌ڵام كاتێك كه دره‌خته‌كان به هه‌ر هۆكارێك وشك ده‌بن یان ده‌بڕدرێنه‌وه و دواتر وشك ده‌بن ئه‌وا ده‌بن به‌دار, بۆیه ناتوانین بڵێین زیندووه یان بڵێین سه‌وزه, بۆیه ده‌بێت بڵێین داره‌كه وشكه و نازیندووه. له زمانى كوردیدا له باشورى كوردستان به ناوچه‌یه‌كى سه‌وز كه دره‌ختى زیندووى تێدا بێت ده‌گووترێت(دارستان) له كاتێكدا مه‌به‌ست له واتاى دارستان ئه‌و ناوچه‌یه نیه, دارى وشكى تیادا بێت, بۆیه له‌ڕووى واتاوه هه‌ڵه‌یه و ئیدى نابێت به (دار بڵێین دره‌خت و بهدرهختیش بڵێین دار) به(دره‌ختستان بڵێین دارستان) به (دره‌ختى مێو بڵێین دارمێو) به (دره‌ختى توو بڵێین دار توو) به(دارا بڵێین دارى دى)نه‌گونجاوه وشه‌ى (دار) له شوێنى وشه‌ى (دره‌خت) به‌كاربهێنین, وشه‌ى (دارستان) له شوێنى وشه‌ى (دره‌ختستان) دابنێین... ده‌بێت جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ وشه‌ى (دارستان) دابنرێت, ئایا ده‌كرێت له جیاتى به‌كارهێنانى وشه‌ى (دارستان) بڵێین (دره‌ختستان) له‌وه‌ڵامدا ده‌نوسم به‌ڵى ده‌كرێت چونكه,له‌ڕوى واتاوه هیچ گرفتێك دروست ناكات, كه‌سى به‌رامبه‌ر تێده‌گات كه مه‌به‌ست لێى ناوچه‌یه‌كى سه‌وزه و دره‌ختى زیندوى تیادایه, له ڕووى بهكارهێنانیشهوه وشه‌یه‌كى نوێ ده‌بێت. به‌ڵام له ڕووى ده‌ربڕینه‌وه كه‌مێك قورسه, بۆیه ده‌توانین وشه‌ى جێگره‌وه‌ى تر بۆ (دارستان) دابنێین وه‌ك(جه‌نگه‌ڵ) كه زیاتر له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌كار ده‌هێنرێت, یان (بێشه) یان هه‌ر وشه‌یه‌كى تر كه له مانادا, دره‌خته‌كان به زیندوویه‌تیى بهێڵێته‌وه.. به‌راوردێك ده‌كه‌ین بۆ وشه‌كانى (دره‌خت, دار, دارستان, ڕووبه‌رى سه‌وزایى) بزانین هیچ جیاوازییه‌كمان له زمانه‌كانى(كوردى,عه‌ره‌بى, ئینگلیزی) بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه؟
له‌زمانى عه‌ره‌بیدا:
به دره‌خت ده‌گووترێت: الشجره
به دار ده‌گووترێت: العود
به دارستان ده‌گووترێت: الغابه
به ڕووبه‌رى سه‌وزایى ده‌گووترێت: منڤمه الخڤراو
له‌زمانى ئینگلیزی‌دا:
به نه‌مام ده‌گووترێت: seedling sprout sapling
به دره‌خت ده‌گووترێت: tree
به دار ده‌گووترێت: wood
به دارستان ده‌گووترێت: forest
به ڕووبه‌رى سه‌وزایى ده‌گووترێت: green area
به ناوچه‌یه‌ك كه دره‌ختى تیادابێت ده‌گوترێت: wood
وشه‌ى (دره‌خت و دار) هه‌ریه‌كه‌یان له‌و دوو زمانه‌دا واتایه‌كى تایبه‌تیان هه‌یه, هه‌ردوو وشه‌كه ماناكانیان ناچنه‌وه سه‌ریه‌ك, به گشتى ئه‌م باسه... پێویستى به لێكۆڵینه‌وه و وردبوونه‌وه‌ى زیاتر هه‌یه, به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و شاره‌زایانى زمانى كوردى و ناوه‌نده‌كانى زمان ده‌بێت زۆر به‌شێوه‌ى ورد تر له‌م باره‌یه‌وه بكۆڵنه‌وه, تا ده‌گه‌ن به ئه‌نجامێك و له كۆتایدا (دارا فێرى بینینى دره‌خت) بكه‌ن, یان وێنه‌ى دوو دره‌خته سه‌وزه‌كه بگۆڕن بۆ دوو دارى وشك, تا چیتر منداڵانى كورد و نه‌وه‌ى نوێ به هه‌ڵه فێرى ئهلفو بێى كوردى نه‌كرێن.
إرسال تعليق