سهروهرقهرهداغی- پارێزه‌ری ژینگه
له باشوری كوردستاندا كه‌سانێكی زۆرهه‌ن خاوه‌نی كێڵگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی نه‌مام و دره‌ختن, بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ خزمه‌تی ده‌كه‌ن تا ته‌واو گه‌شه‌ده‌كات و گه‌وره دهبیـَت, دواتر ده‌یبڕنه‌وه و دار و ته‌خته یان خه‌ڵوزی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنن, دواتر ده‌یخه‌نه بازاڕه‌وه ئه‌م كاره‌ش به‌پێی یاسا ڕێكخراوه, ئه‌وكه‌سانه‌ی كه مۆڵه‌تیان هه‌یه ڕێگه‌پێدراون ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن, به‌ڵام كه‌سانێكی تر هه‌ن, له‌ناو شار و شارۆچكه‌كاندا نه‌مام ده‌چێنن و خزمه‌تی ده‌كه‌ن تا ده‌بێت به‌دره‌خت و دواتر دره‌خته‌كان ده‌بڕنه‌وه و ده‌یكه‌ن به‌دار!! به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی دره‌خته‌كه جوان نیه یان گه‌ڵا ده‌وه‌رێنێت یان دیوار ده‌ڕوخێنێت یان مه‌ترسی بۆ ئاوی ژێرزه‌وی دروست ده‌كات!! وه‌راندنی گه‌ڵا و جوانی و ناشرینی دره‌خته‌كان گرنگن؟ یان پاراستنی ژییانی مرۆڤه‌كان؟؟ له‌كاتێكدا هیچ دره‌ختێك ناشرین نیه و هه‌موو دره‌خته‌كان جوان و به‌سودن, له‌وڵاتانی پێشكهوتوشدا گه‌ڵای دره‌خته‌كان وه‌ك په‌ین به‌كار ده‌هێنرێت, نه‌ك له‌به‌ر وه‌راندنی گه‌ڵا, دره‌خته‌كان ببڕنه‌وه, بڕینه‌وه و له‌ناوبردنی دره‌خته‌كان له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه, دژی یاساكانی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه, ته‌نانه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی و نه‌وه‌كانی داهاتووشمانه, تائێستاش چه‌ندین كه‌س به‌هۆی بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌وه, به‌بێ مۆڵه‌ت, ڕوبه‌ڕووی دادگاكان كراونه‌ته‌وه, چونكه به‌پێی یاسا ته‌نها له‌كاتێكدا ده‌توانرێت دره‌خت ببڕدرێته‌وه كه دره‌خته‌كه ڕێگربێت له‌به‌رده‌م كار و چالاكی هاوڵاتیان و دامه‌زراوه‌كاندا, بۆئه‌مه‌ش ده‌بیت مۆڵه‌ت له‌فه‌رمانگه‌ی ژینگه له‌پارێزگاكاندا وه‌ربگیرێت, كه به‌شێكی زۆر له‌هاوڵاتیان و ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه حكومیه‌كانیش گوێ به مۆڵه‌ت وه‌رگرتن و یاسا ناده‌ن, به‌ڵكوم ڕاسته‌وخۆ دره‌خته‌كان ده‌بڕنه‌وه. له‌ئێستادا بێت یان له‌ئاینده‌دا ده‌بێت هه‌موومان له‌و ڕاستیه تێ بگه‌ین, كه له‌ڕێگه‌ی پارێزگاری كردن لهدرهختێكهوه ده‌توانین پارێزگاری له ژینگه و ژییانی خۆمان و نه‌وه‌كانی داهاتوومان بكه‌ین, هه‌رگیز ناتوانین له‌و ڕاستیه خۆمان بشارینه‌وه ئه‌گه‌ر دره‌خته‌كان نه‌پارێزین ئهواڕهنگه بهژییانمان باجه‌كه‌ی بده‌ین.
به‌ڵام ئه‌م جۆره بڕینه‌وه‌یه كه‌له ناوه‌ندی شار و شارۆچكه‌كاندا ده‌بینرێت, بووه به‌هۆكار بۆ دابین كردنی بژێوی ژییانی مامه پیره‌یه‌ك و خیزانه‌كه‌ی چونكه ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ئه‌و دره‌ختانه ده‌بڕنه‌وه چاوه‌ڕوانی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك ناكه‌ن و ئاماده‌ن به‌بێ به‌رامبه‌ر داره‌كه ببه‌خشن به‌هه‌ر كه‌سێك كه‌خواستی له‌سه‌ری هه‌یه.
كاتێك به‌شه‌قامی گشتی ده‌ربه‌ندیخاندا تێپه‌ڕ ده‌بیت مامهپیرهیهكی ڕیش سپی ده‌بینیت, له‌ته‌نیش عه‌ره‌بانه‌یه‌كه‌وه ڕاوه‌ستاوه, له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كه دار ده‌بینیت, داره‌كان دانراون بۆ فرۆشتن, خۆئه‌گه‌ر بڕۆیت و بڵین مامه‌گیان كیلۆیه‌ك دارم بده‌رێ یان مه‌ترێك دارم پێ بفرۆشه؟ ئه‌وا ڕه‌نگه به‌ده‌ستی به‌تاڵ بگه‌ڕێیته‌وه, چونكه دار نهدهپێورێت نهدهكێشرێت, ئه‌ی مامه پیره چۆن داره‌كانی ده‌فرۆشێت؟ مامه پیره له‌سه‌ر قه‌دی داره‌كان نرخی داره‌كانی نوسیوه كه‌نرخی ههردارێك جیاوازه و نرخه‌كان له(5000) دیناری عێراقییه‌وه ده‌ست پی ده‌كات تا (12,000)هه‌زاردیناری عێراقی, فرۆشتنی هه‌ندیك داری تر بهباوشه كه‌له بڕ پێت ده‌فرۆشێت, جگه‌له بوونی ئه‌و دارانه‌ی كه‌له‌سه‌ر عهرهبانهكهن له‌ماڵه‌وه‌ش مامه پیره داری تری هه‌یه بۆ فرۆشتن كه‌نرخی ئه‌وانیش جیاوازه, فرۆشتنی داره‌كان بژێوی ژییانی مامه‌پیره و خێزانه‌كه‌ی دابین ده‌كات, ڕه‌نگه كه‌سه یاسا شكێنه‌كان و ناحه‌زه‌كانی ژینگه نه‌بن, مامه پیره نه‌توانێت بژێوی ژییانی خێزانه‌كه‌ی وابه‌ئاسانی دابین بكات, چونكه به‌هۆی كهسهیاسا شكێنهكانهوه داره‌كانی ده‌ست ده‌كه‌وێت, به‌ڵام به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و یه‌ك دوو دیناره عێراقیه گرنگه؟ یان پاراستنی ژینگه و ژیانی خێزانی مامه‌پیره و خێزانه‌كانی تر؟؟

إرسال تعليق